کورتەی هەواڵەکانی۱۴ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۱۴ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

ڕێوڕەسمی خوێندنی نوێژ لەسەر تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شەهید لە مۆسەلای تاران بەڕێوەچوو
ڕێوڕەسمی خوێندنی نوێژ لەسەر تەرمی ڕێبەری شەهید و بنەماڵەکەی بە پێشنوێژیی ئایەتوڵڵا جەعفەر سوبحانی بەڕێوەچوو، ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی ئایەتۆڵڵا خامنەیی کە لە ڕۆژی شەممەوە دەستی پێکردووە، تا ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بەردەوام دەبێت، تا خەڵک لە سەرانسەری ئێرانەوە لە ماڵاوایی کردنەکەدا  بەشدار بن.
پێشتر لافاوی زیارەتکاران لە سووچ و کەنارەکانی تاران و سەرانسەری وڵاتەوە بۆ خوێندنی نوێژ خۆیان گەیاندە شەقامەکانی دەوروبەری مۆسەلا.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەیامێکی بۆ ڕۆژنامەی کۆمۆناڵ ناردووە و دەڵێت پاش کۆتایی سەردەمی خەباتی چەکداریی پەکەکە قۆناغێکی نوێ دەستی پێکردووە کە میحوەرەکەی نەک خەباتی چەکداری بەڵکوو بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگایە لەسەر پارادایمێکی نوێ.

پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە سەردەمێک بەهۆی دەرکردنی نوێنەری یەکێتی لە ئەنقەرە، قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی و تۆمەتبارکردنی بە هاوکاریی پەکەکە گەیشتبووە نزمترین ئاستی خۆی، ئێستا لەسەر ڕێڕەوی چاککردنەوەدایە.


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان لەگەڵ ئێران دا تاوتوێ کرد و لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بیروڕایان گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها تیشکیان خسته‌ سه‌ر راوه‌ستانی شه‌ڕ و دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌که‌.

کد مطلب 2797017

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha